٦ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:١٧
باڵوێری عێراق لە تاران: بەغدا لە بەرامبەر گوشارەکانی ئەمریکا لە تەنیشتی گەلی ئێراندا دەمێنێتەوە

باڵوێری عێراق لە ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر لەبڕان نەھاتنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتەکە ڕایگەیاند: گەلی عێراق لە بەرامبەر گوشارو بایکۆتەکانی ئەمریکا لە تەنیشتی گەلی ئێراندا دەمێنێتەوە.

(ABNA24.com) باڵوێری عێراق لە ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر لەبڕان نەھاتنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتەکە ڕایگەیاند: گەلی عێراق لە بەرامبەر گوشارو بایکۆتەکانی ئەمریکا لە تەنیشتی گەلی ئێراندا دەمێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، «سەعید جەواد قەندیل» باڵوێزی عێراق لە تاران کە سەردانی پارێزگای کرمان لە باشووری ئێرانی کردووە، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری «موحەممەد جەواد فیدایی» پارێزگاری کرمان وتیشی: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق گەلێک بەھێزەو ھیچ جوڵانەوەو ھەنگاوێکیش ناتوانێ پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە لاواز بکات.

«سەعید جەواد قەندیل» باڵوێزی عێراق لە تاران بە دەربڕینی ئەمەی کە جەماوەری عێراق یارمەتییەکانی ئێران لە خەباتی دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش ھەرگیز فەرامۆش ناکەن، وتیشی: ئەمڕۆکە گەرچی ئەمریکا گەمارۆیەکی ستەمکارانەی بە سەر گەلی ئێراندا سەپاندووە، بەڵام گەلی ئێران با بزانن کە نەتەوەی عێراق لە پشتیانن.

«موحەممەد جەواد فیدایی» پارێزگاری کرمانیش بە دەربڕینی ئەمەی کە گەلانی ئێران و عێراق زۆر خاڵ ھەن کە پێکەوە گرێیان دەدات، وتی: پارێزگای کرمان ئامادەیە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکاری و پەیوەندیی باشتر لە نێوان ئێران و عێراق لە بواری ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی و ئابووری زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە ھەوڵ بدات.



/129